دۆسیەی تیرۆر، ماددەی هۆشبەر و پارەی ساختە بوون.. دادگای گەرمیان شەش تۆمەتباری سزادا

ئاسایشی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوو شەش تۆمەتباریان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، دراوی ساختە و تیرۆر دەستگیركردووە، ئەمڕۆ دادگا سزاكانی یەكلاكردوونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیاندا هاتووە، “پاش ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا توانرا لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە دراوی ساختە، تیرۆر، بازرگانیكردن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر، شەش تۆمەتبار دەستگیربکرێن و پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە، هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپێدانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا، کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە، سەرەنجام لەلایەن سەرۆکایەتیی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان بەمشێوەیە سزادران:

1/ع و ع خ لە دایكبووی 1993 دانیشتووی شاری هەڵبجە بە ڕەگەز عەرەب، بە تۆمەتی ئەوەی چەكداری ڕێكخراوی گروپی تیرۆرستی داعش بووە لە 16/8/2020 لە هەڵەبجە دەستگیركراوە و لە ڕێكەوتی 6/7/2021 بە پێی مادەی (3) تیرۆر بۆ ماوەی پێنج ساڵ و یەك مانگ سزادرا .

2/ ج ع ع لە دایكبووی 1980 دانیشتووی كفری بە ڕەگەز كوردە، بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە دراوی ساختەوە لە 23/4/2021 دەستگیركراوە و لە ڕێكەوتی 13/7/2021 بە پێی ماددەی (281) ی.س بە دوو ساڵ زیندانیكردن سزادرا .

3/ق ق ح لە دایكبووی 1996 دانیشتووی شاری كفری، بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراوە و لە ڕێكەوتی 27/4/2021 بە پێی مادەی (30) لە یاسای ژمارە (1) ساڵی 2020 تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی یەك ساڵ زیندانی سزادرا .

4/ م ف ف ا م لە دایكبووی 1998 دانیشتووی شاری كفری، بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە و لە ڕێكەوتی 19/5/2021 بە پێی مادەی (30) لە یاسای ژمارە (1) ساڵی 2020 تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی یەك ساڵ زیندانی سزادرا.

5/ ش ا م ی لە دایكبووی 2002 دانیشتووی ڕزگاری بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراوە و لە ڕێكەوتی 8/5/2021 بە پێی ماددەی (30) لە یاسای ژمارە (1) ساڵی 2020 تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی یەك ساڵ زیندانی سزادرا.

 

بابەتی پێشتر

هێزێكی سیاسیی دیكە هەڵبژاردنی بایكۆتكرد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بەرازیل و کۆتدیڤوار سەرکەوتن بۆ چارەکی کۆتایی ئۆڵۆمپیاد و ئەڵمانیا ماڵئاواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری دادگا حەمكۆ ئازادكرا

دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری دادگای كەتنی تایبەت بە سزادانی حەمكۆی ئەكتەری بواری كۆمیدی هەڵوەشاندنەوە و پارێزەرەكەی دەڵێت، بەهۆیەوە…
Total
0
Share