نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست: یەکەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ یەکەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت و لە مانگەکانی داهاتووەوە لەگەڵ وادەی راگەیاندنی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی میلاک، ئەوانیش مووچەکانیان وەردەگرن.

کاروخ عەبدوڵا، نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هەر لە سەرەتاوە بڕیار بوو ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی پشووەکەی دوێنێوە، پارەکەیان نەکرایە چەک، هەر بۆیە ئەمڕۆ پەروەردەکان سەرقاڵی ئامادەکردنی چەکەکانن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ هەر پەروەردەیەک رێکارەکان بە خێرایی تەواو بکات، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی دابەشدەکرێت و ئەوەی درەنگیش تەواوی بکات مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی دەکەوێتە سبەی چوارشەممە.

دڵنیایشیدا لەوەی مانگەکانی دیکە کێشە بۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دروستنابێتەوە و باسی لەوەشکرد، لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە هی ئەوانیش دابەشدەکرێت.

لەبارەی دوو شایستەی دارایی مامۆستایانی گرێبەست هی سەردەمی وانەبێژی کە هێشتا دابەش نەکراوە، کاروخ عەبدوڵا رایگەیاند، لەماوەی دوو هەفتەی ئایندەدا ئەوەش دابەش دەکرێت و هیچ شایستەیەکی دارایی وانەبێژان نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: زۆر بە خاوی كار لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەكرێت كە تایبەتە بە پلەبەرزكردنەوە

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پڕۆژەیەكیان بۆ پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاراستەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share