کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران تەنها ئەمڕۆی ماوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، “تۆماری بایۆمەتریی دەنگدەران تا 20ی شوباتی 2024 بەردەوام دەبێت”.

نووسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، “تۆماری بایۆمەتریی دەنگدەران بەردەوامە و لەدایکبووانی ساڵی 2006 و ئەو ھاوڵاتییانەی کە پێشتر تۆمارنەکراون، ئێستا دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بەمەبەستی خۆتۆمارکردن بەشێوەی بایۆمەتری”.

دەشڵێت، “ئەم پڕۆسەیە لە 1ی شوباتی 2024 دەستیپێکردووە و تا 20ی شوباتی 2024 بەردەوام دەبێت”.

لە بارەی بەڵگەنامە پێویستەکان نووسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو هاوڵاتییەی ناوی خۆی تۆمار دەکات پێویستە کارتی نیشتمانی یاخود پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە، کۆبۆنی خۆراک و بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون لەگەڵ خۆیدا بهێنێت”.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

بابەتی دواتر

لە زیقار 140 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدز تۆمارکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share