ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدوای سەرکەوتنی گەورەی یەکێتی لە شاری سلێمانی و زیادبوونی دەنگەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو وتارێکی بڵاوکردووەتەوە و ناونیشانەکەی “سلێمانی بە سەوزی یانی سلێمانی بەگەشاوەیی”یە.
دەقی وتارەکەی ستران عەبدوڵا:
سلێمانی بە سەوزی
یانی سلێمانی بەگەشاوەیی
سلێمانی ئەمرۆ زیاتر لە جاران گەشاوەتەوە
ئاسمانی ساف و جوانە و رووی لەگەشانەوەی زیاتریشە
ئیتر سلێمانی لە باوەشی یەکێتیی و یەکێتیش لە باوەشی سلێمانیدا دیمەنی دیاری داهاتووی کوردستانن.
ئیتر سلێمانی وەکو جاران دەبێتەوە پایتەختی شۆرشگێریی کوردستان، پایتەختی سیاسەت و بڕیاردان و رەنگرێژی ئایندەی کوردستان.
ئیتر سلێمانی لە تێکۆشانی جاویداندایە هەموو کوردستان وەک سلێمانیی لێ بکات. لەگەڵ یەکێتی ئاوێتەبووتەوە تا دەستی لە هەموو کوردستان بڕوات.
کەمێک کەمێکی ئاسایی زام و دومەڵ ماون، بەڵام هەردوولا سلێمانی و یەکێتیی تەگبیری هاوبەشی لێ دەکەن.
هەر بمێنی سلێمانی، لە هەڵمەت و قوربانیداندا، لە زویری و گلەیی و نازدا، لە ئاشتبوونەوە و تێهەڵچوونەوەی نوێشدا.
لەسەر هەقی و لەگەڵ هەقی. بە چاوی دڵ و بە ژیری و عەقل بیردەکەیتەوە و بڕیار دەدەیت.
یەکێتی بەم داوەریەت رازییە، چونکە یەکێتیانەی دەنوێنی.