فراوانترین هەڵمەتی پاککردنەوەی کەرکوک بە بەشداری 400 ژینگەپارێز دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی کەرکوک دەستی بە گەورەترین هەڵمەتی پاککردنەوەی شارەکە کرد بە بەشداری 400 کرێکاری ژینگەپارێز و 180 ئامێر و ئۆتۆمبێلی تایبەتمەند بە کارەکە.

دوای رێنماییەکەی رێبوار تەها، پارێزگاری نوێی کەرکوک بۆ خاوێنکردنەوەی شارەکە لەماوەی 15 رۆژدا، شارەوانیی کەرکوک دەستی بە هەڵمەتێکی گشتگیرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کارکردنی چڕ و پڕی تیمەکانی شارەوانی لە کەرکوک بەدیکراون و شارەکە بەسەر شەش زۆندا دابەشکراوە و ژینگەپارێزەکان و ئامێرەکان بەسەریاندا دابەشکراون تاوەکو خاوێن بکرێنەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەرکوک داوا لە هاوڵاتیان دەکات “پاشماوە لە شوێنە دیاریکراوەکان فڕێبدەن و هاوکاربن بۆ پاراستنی ژینگە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەدوای دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی شارەکە، رێنمایی شارەوانیی کەرکوکی کرد، ئەگەر لەماوەی دوو هەفتەدا شارەکە بە تەواوی پاکنەکەنەوە، ئەوا گرێبەستەکانیان هەڵدەوەشێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: لە بری تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت عێراق قەرەبووی هەرێم دەكاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە هەمواری بودجەی عێراق چارەسەری تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دەکرێت، بە شێوەیەک…
Total
0
Share