د. یوسف گۆران: یەکێتیەکەمان توانی لە حزبێکی پڕ قەیران و پەراوێزخراوەوە بکەینەوە بە حزبە سەرەکی و بەهێزەکەی کوردستان

د. یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە رایگەیاند، هەڤاڵانی یەکێتی، ئەمجارە بە هەوڵ و ماندووبوونی سەرجەم چین و توێژ و کادیران و دەنگدەران، بە رابەرایەتی سەرۆک بافڵ، یەکێتیەکەمان توانی لە حزبێکی پڕقەیران و پەراوێزخراوەوە بکەینەوە بە حزبە سەرەکیی و بەهێزەکە کوردستان.

هەر لە پەیامەکەیدا باسیلەوەکردووە، ئەم هەڵبژاردنە ئەوەی سەلماند کە خەڵکی سەرجەم ناوچەکانی کوردستان متمانەیان بە یەکێتییەکەیان زۆر بەهێزبووەتەوە و ئیتر لەم رۆژەوە تا هەتایە سلێمانی وەکو جاران قەڵا سەوز پۆشەکەی یەکێتی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: سبەینێ هیچ کەسێک بۆ داواکردنی ژمارەی دڵخوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل سەردانمان نەکات

هاتوچۆی هەڵەبجە داوادەکات سبەینێ هیچ کەسێک بە مەبەستی داواکردنی ژمارەی دڵخوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل سەردانیان نەکات. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە…
Total
0
Share