لەبارەی وەرگرتنی زەوییەوە توێژێک ئاگاداردەکرێنەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە ئاگاداری وارسی شەهیدانی سەنگەر و شەهیدانی کیمیاباران دەکاتەوە، ئەوانەی کە ناویان هاتوو،ە بۆ وەرگرتنی زەوی ئامادەبن.

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە، لە رێگای لیستێکەوە وارسی 350 شەهیدی سەنگەر و شەهیدانی کیمیاباران ئاگاداردەکاتەوە بۆ ئەوەی ئامادەبن بۆ وەرگرتنی زەوی لە رۆژی 15ی مانگدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، رۆژی سێشەممە، 15ی 10 کاتژمێر 9:00ی بەیانی لە هۆڵی ئەختەرخان لە هەڵەبجە، پێویستە واسی ئەو شەهیدانە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی زەوی.

باس لەوەشکراوە، پێویستە کەسی ئامادەبوو، کارتی نیشتمانیی یاخود تەسەکەرە و هەویەی شەهیدانەی پێ بێت.

لیستی ناوەکان لەم بەستەرەوە ببینە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی هەولێر لەبارەی هێرشکردنە سەر مامۆستایەکی ئاینیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی هێرشی کردبووە سەر مامۆستایەکی ئاینیی دەستگیرکرا. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر ئاماژە…
Total
0
Share