سەرما دەوامی لە دهۆك و ڕاپەڕین و زاخۆ و سۆران ڕاگرت

بەهۆی سەرما و دابەزینی پلەكانی گەرماوە، سبەی پێنجشەممە لە زانكۆ و پەیمانگە و ناوەندەكانی خوێندن و زۆربەی فەرمانگەكانی پارێزگای دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەڕین، زاخۆ و سۆران دەوام ناكرێت و پشووی فەرمی دەبێت.

ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بەمەبەستی پاراستن و سەلامەتیی گیانی فەرمانبەران، بڕیارماندا سبەی کە دەکاتە ڕۆژی پێنچشەممە بکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دام و دەزگا حکومییەکانی سنوورەکەمان، جگە لە تیمە خزمەتگوزارییەکان و تیمەکانی پاککردنەوە و هێزە ئەمنییەکان”.

بەهەمانشێوە زانكۆی ڕاپەڕین سبەینێی كردە پشوو و ڕایگەیاند، سەرۆكایەتیی زانكۆی ڕاپەڕین ڕۆژی پێنجشەممە (20/1/2022)ی كرد بە پشوو بۆ ئەو بەشانەی لەو ڕۆژەدا دەوامی خوێندنیان هەیە.

لە سنووری ئیدارەی سۆران-یش بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستبوونی ئاستەنگیی هاتوچۆوە، سبەی پێنجشەممە کرایە پشوو.

هاوكات دەوامی قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕاگیرا و بەهۆی بەفر و سەرماوە سبەی پێنجشەممە پشووی فەرمی دەبێت.

لە پارێزگای دهۆكیش تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ئێواران، پیشەیی و ئیسلامی ڕاگیران و لە سەرجەم ناوەندەکانی تری خوێندن لە پارێزگای دھۆک، سبەی پشووی فەرمی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین: تۆمەتبارێکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی قەڵادزێ دەستگیرکرا

پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی قەڵادزێ دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بریندارێک بەناوی (س…
زیاتر ببینە

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی: بەمنزیکانە قۆناغێکی نوێی دابەشکردنی زەوی ڕادەگەیەندرێت

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەمنزیکانە قۆناغێکی نوێی دابەشکردنی زەوی ڕادەگەیەندرێت. ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەمنزیکانە قۆناغێکی…
Total
0
Share