پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

پاسپۆرتی سلێمانی لە بارەی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنییەوە رایگەیاند، “پێویستە هاوڵاتییان ئەو باڕکۆدەی لەدوای بەدەستهێنانی نۆرەکەیان بەدەستیان دەگات لەلای خۆیان بیپارێزن”.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، “لە کاتێکدا لە بەدەستھێنانی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی (حجزی ئەلیکترۆنی) سەرکەوتوودەبیت، باڕکۆدێکت بەدەستدەگات، پێویستە ئەو باڕکۆدە بکەیتەوە تاوەکو دڵنیابیتەوە لە رۆژ و کاتی سەردانیکردنت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “سایتی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ھەموو شەوانی پێنجشەممە لەسەر ھەینییەک، لە کاتژمێر 9:00ی شەو کارا دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی شوێنی نۆرەگرتن نامێنێت”.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە جەختلەوەش دەکاتەوە، “پێویستە ناوی سیانی ئەو هاوڵاتییەی داواکاری پێشکەشدەکات هاوشێوەی ئەو ناوە بێت کە لەسەر کارتە نیشتمانییەکەی نووسراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێم بۆ ئەمریكا وەستاوە

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمریكا وەستاوە كامەران…
Total
0
Share