وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی ئازار و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە، ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات، لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی داراییەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی دووشەممە، لیستەکە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.