ئەوقافی هەولێر لەبارەی هێرشکردنە سەر مامۆستایەکی ئاینیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی هێرشی کردبووە سەر مامۆستایەکی ئاینیی دەستگیرکرا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر ئاماژە بەوە دەکات، ”دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەکاتی جێبەجێ کردنی ئەرکی ئاینی و خزمەتکردنی رۆژووەوانان لەلایەن کەسێکەوە بە ناڕەوا و دوور لە ئادابی ئاینی و کۆمەڵایەتی ھێرش کراوەتە سەر مامۆستای مزگەوتی گڵوباڵ سیتی، وێڕای بەتوندی ئیدانەکردنی ئەو رووداوە، راستەوخۆ رێکاری یاسایمان لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان گرتەبەر و ھەماھەنگ بووین تاوەکو تۆمەتبار دەستگیرکرا”.

دەشڵێت، ”دامەزراوەکانی ئەوقاف داکۆکیکار و بەریگریکار و پارێزەری راستەقینەی مامۆستایانن و بەدواداچوونیش بۆ ئەو رووداوە دەکەین تاوەکو یاسا رێڕەوی خۆی بەتەواوی وەردەگرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی ڕادەستکردنی نەوت و گاز نەبێت ڕێکارەکان دژی جێبەجێدەکەین

  جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان دژی هەرێمی…
زیاتر ببینە

دیندار زێباری: لەماوەی ساڵێکدا پێنج هاوڵاتیی هەرێم بە بۆردومانی تورکیا شەهید بوون

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەماوەی تەنها ئەمساڵدا پێنج هاوڵاتی هەرێم لە بۆردومانی سەر سنورەکاندا…
Total
0
Share