قوباد تاڵەبانی: ئەم هەڵبژاردنە دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، یەکێتی کۆتایی بەو قۆناغە هێنا لایەنێک بتوانێت بە دەنگی ساختە خۆی بەسەر کوردستاندا بسەپێنێت و ئەوەی دەتوانێت سەرکردایەتیی ئەم قۆناغە نوێیە بکات، تەنها ئەم یەکێتییەی ئێستا بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی-یە.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ دانیشتووانی ناحیەی سەرکەپکان و گوندەکانی دۆڵی ئاکۆیان و شاورێ کۆبووەوە و روونیکردەوە ئەم هەڵبژاردنە دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە هەرێمی کوردستان و راشیگەیاند، یەکێتی کۆتایی بەو قۆناغە هێنا کە لایەنێک بتوانێت بە ساختەکاری زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان بۆخۆی مسۆگەربکات و خۆی بەسەر کوردستاندا بسەپێنێت.

وتیشی، “ئەم قۆناغە نوێیە، قۆناغی راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و نەهێشتنی جیاکارییە لەنێوان شار و ناوچە جیاوازەکان”. جەختیشیکردەوە، ئەوەی دەتوانێت سەرکردایەتیی ئەم قۆناغە نوێیە بکات، تەنها ئەم یەکێتییەی ئێستا بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی-یە کە هێز و توانا و کەرەستەی پێویستی لەبەردەستدایە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا روونیکردەوە کە خەڵکی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا لە راستیدا لەبەردەم دوو بژاردەدان، ئەوانەی رازین بەم شێوازە حکومڕانییەی تا ئێستا هەبووە با دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن کە درێژەپێدەری ئەم شێوازە حکومڕانییە دەبێت. ئەو هاوڵاتییانەش کە خوازی گۆڕانکاری بنەڕەتین لە حکومڕانی، پێویستە پشتگیری لە یەکێتی بکەن، چونکە تەنها یەکێتی پلانی تۆکمەی هەیە بۆ گۆڕانکاری و توانا و هێز و ئیرادەی پێویستیشی هەیە.

بابەتی پێشتر

گرفتی مووچەی خانەنشینانی هێزەكانی حەفتا چارەسەركرا

بابەتی دواتر

چارەسەری کێشەی ئەو خوێندکارانە کرا کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن و دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران

پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگەیاند سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتباربوون بە راوکردن و دەستیشگیراوە بەسەر کەلوپەلەکانیاندا. لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share