چارەسەری کێشەی ئەو خوێندکارانە کرا کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن و دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بڕیاریدا ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن مۆڵەتی گەڕانەوەیان پێبدات بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، بە مەبەستی ئاسانکاری و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوو هەفتە مۆڵەتی خوێندن بەو خوێندکارانە دەدەین کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.

هەر بەپێی نووسراوەکە، مۆڵەتەکە لە 12 ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و لە 25 ی مانگ کۆتایی دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی بۆ سلێمانییەکی باشتر و کوردستانێکی باشترە

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بۆ سلێمانییەکی باشتر و کوردستانێکی باشترە و هیوادارین ئەنجامە…
Total
0
Share