ئایا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد دەگوازرێتەوە بۆ هەولێر؟

لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکان بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، جارێکی دیکە پرسی داخستنی باڵیۆزخانەکە و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی دیکە بویەوە بە جێگەی باس، بە پێی ڕاپۆرتێکی وێبسایتی ئەکسیۆسی ئەمریکی ڕەنگە یەکێک لە بژاردەکانی گواستنەوەی باڵیۆزخانەکە هەولێربێت.

لە ڕاپۆرتی وێبسایتەکەدا هاتووە، بە بۆچوونی ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەگەر بالێۆزخانەکەیان بگوازرێتەوە ئەوا یەکێک لە بژاردەکان هەولێرە و ئەوی دیکەیان بنکەی سەربازی ئەسەدە.

لەسەر ئەم پرسە کاتع الرکابی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، “ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە کە ئایا ئەمریکا باڵیۆزخانەکەی بۆ شوێنێکی دیکە لە بەغدادەوە دەگوازێتەوە ناڕاستە و جارێ هیچ بڕیارێکی هاوشێوە نەدراوە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ڕاشیگەیاندووە، “ئەمریکا جارێ دەیەوێت لە ڕێگەی دەستورەوە فشار لە حکومەتی عێراق بکات کە کۆتایی بە هێرشەکان بهێنرێت بۆسەر باڵیۆزخانەکەی”.

ئەمریکا ڕاستەوخۆ ئێران تۆمەتبار دەکات بە هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هێرشی ئەم دوایەی سەرباڵیۆزخانەکە لە بەغداد ڕاستەوخۆ ئێرانی وەک بکەر تۆمەتبارکرد.

ئەگەرچی پێشتر ئێران هۆشداریدابوو بە گروپە چەکدارییەکانی نزیکی کە تا هاتنی جۆبایدن، وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا هێرشەکان بوەستێنرێت، بەڵام نزیکبوونەوە لە ساڵیادی کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی، ڕەنگە هێرشەکان بەردەوامی پێبدات.

بابەتی پێشتر

کێشەکانی کارەبای عێراق ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبیلێک دوو یاریزانی یانەیەکی هەولێر دەشێلێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share