سێ تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران

پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگەیاند سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتباربوون بە راوکردن و دەستیشگیراوە بەسەر کەلوپەلەکانیاندا.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانیدا هاتووە، “لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر بۆ گوندی ( باوەفەتێ ) سێ هاوڵاتی بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیرکران”

ئاماژە بەوەشکراوە کە لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستیانگرتووە بەسەر چوار لایت، سێ چەقۆ و تۆڕێکی راوکردنی باڵندە، هەروەها دەستگیرا بەسەر نۆ باڵندەی ڕاوکراودا .

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی هۆكاری هێرشەكەی ئێران بۆسەر هەولێر ئاشكرادەكات

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایدەكات، هێرشەكەی ئێران دوای ئەوەدێت، كە لە مانگی ڕابردوودا تەلئەبیب هێرشی كردووەتە سەر كارگەیەكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی…
Total
0
Share