گرفتی مووچەی خانەنشینانی هێزەكانی حەفتا چارەسەركرا

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە خەرجكردنی مووچەی تەواوی ئەو خانەنشینانەی هێزەکانی 70 كە مووچەکانیان گرفتی هەبوو.

هێزەكانی 70ی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم فەرمانیكرد بە سەرفکردنی مووچەی تەواوی ئەو خانەنشینانەی هێزەکانی 70 کە مووچەکانیان گرفتی هەبوو.

ئاماژەشیدا، ئەو فەرمانە دوای ئەوە هات كە لیواروکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70 داوای لە جێگری سەرۆك وەزیران كرد، چارەسەری ئەو گرفتەیان بۆ بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەقید سەلام عەبدولخالق: ئەو مامۆستایانەی بانگهێشتی ئاسایش كرابوون گەڕانەوە ماڵی خۆیان

بەرپرسێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایانەی بانگهێشتی ئاسایش كرابوون هەموویان گەڕانەوە ماڵی خۆیان. عەقید سەلام عەبدولخالق لێپرسراوی…
Total
0
Share