دەرمانێک دروستکرا کە هێندەی 10 کیلۆمەتر راکردن سوودی هەیە

تیمێکی توێژەران لە دانیمارک درمانیکی نوێیان دروستکردووە کە کارگەریی وەرزشی وەردەگرێت بەبێ ئەوەی پێویست بکات هیچ ماسولکەیەک لە جەستەدا بجوڵێنیت.

دەرمانەکە لە یەک حەب پێکدێت کە کاردەکات بۆ دەرکردنی ژەهر لە خانەکانی لەش و بەهێزکردنی دڵ.

لە توێژینەوەیەکدا کە لەسەر مشک ئەنجامدراوە، توێژەران باسیان لەوەکردووە کە دەرمانەکە هەمان ئەو سوودە تەندروستییانەی تێدایە کە لە ئەنجامی 10 کیلۆمەتر راکردنەوە بەدەستدەهێنرێت.

د. تۆماس پۆڵسن، پسپۆڕی کیمیا لە زانکۆی ئارهۆس کە سەرکردایەتیی توێژینەوەکە دەکات دەڵێت، دەکرێت راکردنی چەند کیلۆمەتری بۆ کۆمەڵە کەسانێک قورس بێت بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی جەستەییان هەیە وەک لاوازیی دڵ یان لاوازیی جەستە، لەو حاڵەتەدا تەواوکەری خۆراکی دەتوانرێت یارمەتیدەربێت.

باس لەوەش دەکات، دوای وەرزشکردن جەستە بەشێوەیەکی گشتی دەچێتە حاڵەتێکی هەوکردنەوە و لاکتات و ماددە کیمیاییەکان دەردەکات و هاوکات ترشە چەورییەکانی ناو خوێن لادەبات، کە پەیوەندییان بە نەخۆشیی شەکرە و شێرپەنجە و بیرچوونەوە هەیە.

لاکتات دوای وەرزشکردن دەردەدرێت و تەندروستیی میتابۆلیک دەپارێزێت، لەکاتێکدا جگەر کیتۆن بەرهەمدەهێنێت کاتێک لەش چەوری دەشکێنێت بۆ وزە، وەک لە کاتی بەڕۆژووبوون، ماوەیەکی زۆر وەرزشکردن، یان کاتێک کاربۆهیدراتی پێویست نەبێت.

توێژەران دەڵێن، ئەو دەرمانە نوێیە کە ناوی “Lake “ە دەتوانێت بە شێوەیەکی سەلامەت بڕی لاکتات و کیتۆنەکان کۆنترۆڵبکات.

دەرمانەکە بۆ مرۆڤیش تاقیدەکرێتەوە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی هەڵبسەنگێندرێت و بەردەستبێت بۆ بەکارهێنان، بەڵام توێژەران ئاماژە بەوەدەکەن کە پێدەچێت ساڵانێک بخایەنێت.

 

 

بابەتی پێشتر

لوبنان ئاماری دوایین قوربانییەکانی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

نەخشەیەك بڕی كبریت لە ئاسمانی چەند شارێكی عێراقدا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share