تەندروستیی جیهانی: جیهان لە ئایندەدا رووبەڕووی پەتای نوێ دەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە ئایندەدا جیهان رووبەڕووی سەرهەڵدانی پەتای نوێ دەبێتەوە.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی داواشی لە مرۆڤایەتی كرد ئامادەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی مەترسیداری بكوژی دیكە بەبێ تۆقین یان پشتگوێخستن.

بەپێی وتەی ئەو، ئەوەی لەئێستادا زانایانی نیگەران كردووە، تەنها پرسیارێكە “كەی ئەوە روودەدات؟”.

وتیشی، “ناكرێت رێگە بە دووبارەبوونەوەی هەڵەكانی رابردوو بدەین. بۆیە وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەئێستادا ئامادەكاری دەكەن بۆ ئامادەكردنی رێككەوتنێكی نوێ دەربارەی پارێزگاری لە پەتا و ئامادەسازی بۆ وەڵامدانەوەی و، هەمواركردنی رێككارە تەندروستییەكان”.

بابەتی پێشتر

بانكێكی عێراق شێوازێكی نوێی بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران دەستپێكرد

بابەتی دواتر

رێگای چوون بۆ قەزای حاجیاوا دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەشە نوێیەکەی نەخۆشخانەی منداڵبوون لە هەرێمدا هاوشێوەی نییە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، بە هاوکاریی کونسوڵخانەی چیک بەشێکی نوێیان لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی کردووەتەوە، لەڕووی پێشکەوتووییەوە…
Total
0
Share