خوێندكارێكی ئایتی: بەم خاڵانەدا بزانە تۆمارە دەنگییەكە بەرهەمی زیرەكیی دەستكردە

خوێندكارێكی بواری ئایتی لە زانكۆی وێلس لە نووسێنێكدا دەڵێت، (زیرەکیی دەستکرد لە توانايدا نیە، قەطع بە تۆماری دەنگی بکات) واتا ئەوەی کە دەنووسرێت بە یەک رەتڵ دەیڵێت، ئەگەر سەرنج بدەینە تۆمارە دەنگیەکە، ئەو رستانەی کە دەیڵێن بە یەک رەتڵ دەیڵێن و راوەستان لە بەینی رستەکاندا نییە.

دەقی نووسینەكەی:

* دەربارەی تۆمارە دەنگیەکەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی

وەک ئاشکرایە لە جیھانی ئەمڕۆدا تەکنەلۆژیا بەرەوپێشچونێکی باشی بەخۆیەوە بینیەوە بەتایبەت لە بەشی (Machine learning فێربوونی ئامێر) و (Artificial intelligence زیرەکیی دەستکرد).

لێرەدا سەرنج دەخەینە سەر زیرەکیی دەستکرد و تواناکانی.

زیرەکیی دەستکرد یان ژیریی دەستکرد بۆ چەند مەبەستێک دروستکراوە و کاری پێدەکرێت، یەکێک لەوانە دروستکردنی سیستەمی ناسینەوە دەنگ Voice recognition، کە تۆماری دەنگیی کەسێک وەک نمونە ھەڵدەگرێت لەناو سیستەمەکە و دواتر زیرەکیی دەستکرد بەکاردێت بۆ دڵنیابوونەوە لە دەنگەکە، پێش ئەوەی کەسەکە داخڵی سیستەمەکەی بکات، لێرەدا وەک پاسۆرد بەکاردێت بۆ داخڵبوون بە سیستەمەکان.

زیرەکیی دەستکرد لە ھەمان کاتدا بەکاردەھێندرێت لەلایەن تاوانبارانی ئەلیکترۆنی بۆ چەند مەبەستێک و بە چەند شێوەیەک.

زیرەکیی دەستکرد توانای ھەیە وێنە و ڤیدیۆ و تۆماری دەنگیی کەسێک دروستبکات بەشێوەیەک کە زۆر لە شێوە راستییەکەی بکات.

دروستکراوی زیرەکیی دەستکرد بە دوو رێگە دەناسرێتەوە کە ئەمانەن:
1- لە رێگەی زیرەکیی دەستکرد خۆیەوە.
2- لە رێگەی تێگەیشتنی مرۆڤەوە Human perception.

باس لە تۆمارە دەنگیەکە:
ئەو تۆمارە دەنگیە لە رێگەی زیرەکیی دەستکردی جۆری (نووسین بۆ دەنگە Text-speech)ە، ئەم جۆرە رێگەیە بۆ دروستکردنی تۆمارەی دەنگی لەئێستادا تەنھا بە زمانی ئینگلیزی و مەندارین ‘چینی’ بەردەستە ھەر بۆیە (تۆمارە دەنگیەکەی بافڵ تا‌ڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بە زمانی ئینگلیزییە) .

زیرەکیی دەستکرد لە توانایدا نیە لە ھەمان کاتدا دەنگی دەرەکی دروستبکات، ئەگەر سەرنج بدەینە سەر تۆمارە دەنگیەکە، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە (جگە لە دەنگی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، ھیچ سەوتێکی ترمان بەر گوێ ناکەوێت).

هەروەها (زیرەکیی دەستکرد لە توانايدا نیە، قەطع بە تۆماری دەنگی بکات) واتا ئەوەی کە دەنووسرێت بە یەک رەتڵ دەیڵێت، ئەگەر سەرنج بدەینە تۆمارە دەنگیەکە، ئەو رستانەی کە دەیڵێن بە یەک رەتڵ دەیڵێن و راوەستان لە بەینی رستەکاندا نییە.

ئەمانەی سەرەوە چەند رێگەیەکن کە مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێت زیرەکیی دەستکردی پێ بناسێتەوە، ئەمەش پێمان دەڵێت کە ئەم تۆمارە دەنگییە بەرهەمی زیرەکیی دەستکردە.

زیرەکیی دەستکرد لەئێستادا یەکێکە لەھەرە تاوانە باو و نەوەستاوەکانی (machine learning فێربوونی ئامێر).

*کۆسرەت حەمەد
خوێندکاری ماستەر لە زانکۆی وێڵس
بەشی IT

بابەتی پێشتر

وتەبێژی لیستی 129ی یەکێتی: لای پارتی هێشتا شۆڕشی پیشەسازی دەستی پێنەکردووە و لە چاخی بەردیندا دەژین

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن: لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share