عەلی حەمەساڵح: تەماح كراوەتەسەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بەتاڵ كۆدەكەنەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تەماحكراوەتەوەسەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بە تاڵ لە زبڵدانەكانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆدەكەنەوە.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، زبڵدانی كانی قڕژاڵە لە هەولێر هەیە چەند هاوڵاتییەك ڕۆژانە لە نێو ئەو زبڵدانە كارتۆن و دەبەی ئاوی بەتاڵ كۆدەكەنەوە یەك تۆن دەبەی ئاوی بەتاڵ 300 دۆلار دەكات و یەك تۆن كارتۆن 200 دۆلار دەكات ئێستا كۆمپانیایەك هێنراوە ڕێگەنادرێت ئەو كەسانە زبڵدان كۆبكەنەوە.

ئاماژەی بەوە كرد، ئێستا دوو بژاردە دراوە بەو كەسانەی زبڵ كۆدەكەنەوە كە دەبێت دەستبەرداری كارەكەیان بن یاخود ئەگەر دەیانەوێت بمێننەوە دەبێت ڕۆژانە بە 20 هەزار دینار بۆ كۆمپانیاكە كاربكەن لەكاتێكدا ئەگەر خۆیان كار بكەن ڕۆژانە 50 هەزار دیناریان دەستدەكەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: بەمزووانە ژمارەیەک ناوی دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاودەکەینەوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵداین بە زووترین کات ڕێکارەکانی داەبشکردنی زەوی تەواوبکەین. لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

لەبارەی لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکانیەوە مەسعود حەیدەر روونکردنەوە دەدات

مەسعود حەیدەر لەبارەی لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکانیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “پابەندی یاساین”. مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، لەروونکردنەوەیەکدا…
Total
0
Share