دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر: هێنانی هێزی ئەمنی بۆ نێو دادگاكە دوورە لە ڕاستییەوە

سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لابردنی لە پۆستەكەی نایاساییە و دەڵێت، “هاتنی هێزی پۆلیس و ئەمنی بۆ نێو دادگاكە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئیبراهیم ئیسماعیل، سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باس لە گۆڕانكاریی سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر كراوە و ئێمە دادوەرین و لە دادگا كاردەكەین پێویستە ڕێكارە كارگێڕییەكان یاسایی بن، بەپێچەوانەوە بڕیاری گۆڕانكارییەكەی سەرۆكایەتيی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر كە لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری ئەنجامدراوە نایاساییە دەبێتە هۆی دروستكردنی خاڵێكی ڕەش لەسەر سەروەری یاسا و پڕۆسەی دادوەریی،

ئاماژەی بەوە كرد، ” بە مافی یاسایی خۆمم دەزانم تانە لەم بڕیارە بدەم لە چەند دەزگایەكی یاسایی پەیوەندیدار بە بابەتەكە و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی پێیڕاگەیاندووم چۆن كراوە و ئەوەش لە نزیكترین كاتدا بۆ ڕای گشتی ڕووندەكەمەوە”.

سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر دەڵێت، “من ئامادەم بۆ هەر گۆڕانكارییەك كە بەڕێگای دروست و یاسایی ئەنجامبدرێت”.

باسی لەوە كرد، بابەتی هاتنی هێزێكی پۆلیس و ئەمنی بۆ نێو دادگاكە بە مەبەستی ڕێگریكردن لە گۆڕانكارییەكە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵكو ڕاستیەكە ئەوەیە كە ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی بیانی سەردانی دادگاكەیان كردووە ماوەیەك ماونەتەوە و چەند دیدار و گفتوگۆیەكمان ئەنجامداوە و ئەم هێزە بۆ پاراستنی شاندەكە لەوێ بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر بازرگانێك به‌ 92 كیلۆگرام مادده‌ی هێرۆینه‌وه‌ ده‌ستگیركرا

بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر بە 92 كیلۆگرام ماددەی هێرۆینەوە لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانەوە لە هەولێر دەستگیركرا. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،…
زیاتر ببینە

رەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.. کارتەکانتان دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی سلێمانی، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە بچن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، ئاشکرایکردووە، هەر هاوڵاتییەک کارتەکەی وەرنەگرێتەوە دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغداد.…
Total
0
Share