بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لەبارەی پێوەری ئاوەوە هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئاوی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، بەستنی پێوەری ئاو دەبێت لەو سێ جۆرە پێوەرە تێنەپەڕێت کە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئاوی سلێمانی ڕەزامەندی لەسەرداوە و سەرجەم پێوەرەکانی دیکە نایاسایین.

لە ئاگادارییەکدا کە بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاڕاستەی هاوڵاتییانی کردووە هاتووە، “دەبێت پێوەر لەم سێ جۆرەی خوارەوەبێت کە ڕەزامەندی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی لەسەرە، ئەوانیش جۆرەکانی، پێوەری ئیتاڵی، پێوەری ئەڵمانی، پێوەری تورکی-ن”.

لە ئاگادارییەکەدا هۆشداری دراوە، “هیچ جۆرە پێوەرێکی دیکە یاسایی نییە هەرکەس بیبەستێت خۆی زەرەرمەند دەبێت، چونکە بەگوێرەی یاسا مانگی 100 هەزار دینار تا سێ مانگ و دواتر هەموو مانگێک 200 هەزاری بۆ ئەژماردەکرێت”.

ئەو ڕێنماییانەی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە بریتیین لە..
1-دەبێت پێوەر لەم سێ جۆرەی خوارەوەبێت کە ڕەزامەندی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئاووئاوەڕۆی لەسەرە.
1پێوەری جۆری ئیتاڵی.
2پێوەری جۆری ئەڵمانی.
3پێوەری جۆری تورکی.

2.هەموو پێوەرێک بەسترا باشترە چێک ڤاڵڤی لەگەڵ ببەسترێت.

3.بۆ پاراستنی پێوەر باشترە لەشوێنی داخراو واتە لە ژوورەوە یان سندوقی بۆ دابنرێت بۆ ڕێگرتن لەبەستن و گەرمای زۆر.

4.لەسەر هاوڵاتی پێویستە کە پێوەرەکە پێش بەستنی ببات بۆ بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بۆ دڵنیابوون لە جۆری پێوەر.

5. بە ئاگاداری بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی یان کۆمپانیای گرنگ دەبێت مۆربکرێت.

6.هەرکەس هاوبەشی ڕەسمی نەبێت نابێت پێوەری ئاو ببەستێت، هاوبەشەکەشی بە نایاسایی ئەژماردەکرێت و ڕوبەڕووی یاسا دەبێتەوە وە پێویستە سەردانی بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بکات بۆ تۆمارکردنی هاوبەشییەکەی.

7. دەبێت کۆدی هاوبەشی لە کۆمپانیای گرنگ وەربگیرێت بە پێچەوانەوە بەستنی پێوەرەکە هیچ ڕۆڵێکی یاسایی نابێت.

8.لەکاتی بوونی کێشە لە پێوەر هاوڵاتی سەردانی بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دەکات و لیژنەیەک لە بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی سەرپەرشتی لێکردنەوەی پێوەر دەکات و فەحسی دەکات بەرامبەر 5 هەزار بەوەسڵی فەرمی، ئەگەر کێشە لە پێوەرەکە هەبوو هاوڵاتی لەسەرئەرکی خۆی چاکی ئەکاتەوە.

9.لەکاتی بوونی هەڵە خوێندنەوەی پێوەر ئاگاداری کۆمپانیای گرنگ دەکرێت بۆ بەدواداچوون لەکاتی هەرلێک تێنەگەیشتنێ لەنێوان هاوڵاتی و کۆمپانیاكه‌ ئەوکات بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی تورکیا ڕەزامەندی دەربڕی له‌سه‌ر مانەوەی هێزەکانی وڵاته‌كه‌ی لە سوریا و عێراق

بابەتی دواتر

ڕوسیا و سویسرا هەوڵی ڕاگرتنی شەڕی قەرەباغ دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share