کێشەی دواکەوتنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە چارەسەردەکرێت

فەتحوڵا عومەر جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دواکەوتنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە پەیوەندی بە وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی داراییەوە هەیە، لە ئێستادا لەسەر خەتین بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە.

وتیشی، چاوەڕێین ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر لیستی خانەنشینانی پێشمەرگە بدات و سبەینێ مووچەکانیان وەربگرن.

 

بەپێی لیستی مووچە دەبوو لە رۆژی هەینی رابردوو خانەنشینانی پێشمەرگە مووچەکانیان وەربگرن، بەڵام بەهۆی ئەو کێشەیەی دروستبووە، تا ئەمڕۆ سێشەممە بەشێکیان مووچەکانیان وەرنەگرتووە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب کۆتایی دێت و کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ لە عێراق دوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share