نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 79 دۆلارە

زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی ئەمریکیش روویان لە بەرزبوونەوەکردووە، بە جۆرێک رۆژی دووشەممە گەیشتە سەروو 80 دۆلاری ئەمریکی، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە دابەزی بۆ 79 دۆلار و 92 سەنت.

گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بابەتی گەرمی میدیا جیهانییەکانن، جگە لەوەش دەنگۆی داخستنی گەرووی هورمز چەند جارێک لەلایەن ئابوریناسانەوە باسکراوە، ئەم بابەتانە هۆکاری ناجێگیری نرخی نەوتن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی %1.58 دابەزی و بووە 75 دۆلار و 92 سەنت، لەلایەکی دیکەشەوە بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 1.52% دابەزی و نرخەکەی بووە 79 دۆلار و 70 سەنت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوالێتیی کۆنترۆڵ: پشکنینی بەرهەمی ناوخۆ توندە و ئاسانکاری بۆ بەرهەمی دەرەوە دەکرێت

بەڕێوەبەری کوالێتیی کۆنترۆڵی پیشەسازی ڕایگەیاندووە، بەڕێنماییەکانی عێراق پشکنین بۆ بەرهەمەکانی ناوخۆ دەکرێت و هەنگاوەکانی زۆر توندن، بەڵام پشکنین…
Total
0
Share