ڤیدیۆ.. ئەو 200 بارهەڵگرە تەماتەیەی لە پەروێزخانەوە گەڕێنرایەوە ئێران بەشێکی لەناو برا

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 200 بارهەڵگر تەماتە لە خاڵی سنوری پەروێزخانەوە گەڕێنرایەوە ئێران و بەشێک لەو تەماتەیەش بەهۆی زۆر مانەوەیەوە لەناو برا.

لەسەر گەڕانەوەی ئەو 200 بارهەڵگرە سەرۆکی یەکێتی میلی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئێران ڕایگەیاندووە، “بڕیاربووە 200 بارهەڵگر تەماتە ڕەوانەی عێراق بکەین، بەڵام لایەنی عێراقی ڕێگەی بە تەماتەکە نەداوە بە پاساوی ئەوەی زۆر ماوەتەوە و باران لێیداوە و سەرماش بەشێکی ڕزاندووە”.

ڕەزا نورانی، سەرۆکی یەکێتی میلی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئێران لە تویتەری خۆی لەسەر ئەو پرسە نوسیویەتی، “یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی گەڕانەوەی تەماتەکە خراپ هەڵگرتنی بووە، کە لەمەودوا داوادەکەین هەڵگرتنی هەر بارێکی بەرهەمی کشتوکاڵی جۆرێک پارێزگاری لێبکرێت لە خاڵە سنورییەکان تێبینی لەسەری نەبێت”.

تۆڕی میدیایی ئێستا چەندجارێک لە ڕێگەی پەیوەندییەوە هەوڵیدا لە ڕێگەی خاڵی سنوری پەروێزخانەوە ئەم پرسە  پشتڕاست بکاتەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر كیمیابارانەكانی توركیا دژی پەكەكە دەباتە پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق

لەسەر داوای پەرلەمانتارێك ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم و لێکۆڵینەوە لەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو…
Total
0
Share