ئەو فەرمانبەرانەی زیندانی سیاسی بوون ئاگاداردەکرێنەوە.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکەینەوە کە زیندانی سیاسیین و فۆڕمی وەرگرتنی زەوییان پڕنەکردووەتەوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن”.
باس لەوەش دەکات، “پێویستە ئەو زیندانە سیاسییانە لە رۆژی یەکشەمە 6ی تشرینی یەکەمی 2024 سەردانی بەشی یاسایی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان بکەن بۆ کاری پێویست”.