قوباد تاڵەبانی پاڵپشتی کارمەندێکی هاتوچۆ دەکات

دوای ئەوەی کارمەندێکی هاتوچۆی گەرمیان لێپێچینەوە لە سەرپێچیکارێک دەکات، دواتر ئەو کەسە کارمەندەکەی هاتوچۆ ڕوبەڕوی دادگا دەکاتەوە، جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت “لە پێناو زامنکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هەمووان بەرگریکارێکی سەرسەختی ئەو کارمەندە دەبین”.

بەشی ڕاگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان ئاشکرایکردووە، ” قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیوەندی بە کارمەندەکەی هاتوچۆ دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ دوپاتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە لەوەی، داکۆکیکاری سەرسەخت دەبێت بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ئەو کارمەندە و هەر کارمەندێک لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی روبەروی کێشە ببێتەوە، ئەوەش لەپێناو زامنکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هەمووان.”

ئیدارەی گەرمیان ڕاشیگەیاندووە، ” لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین، خودی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەئێستادا بە ووردی چاودێری کەیسەکە دەکات و بەدڵنیاییەوە ڕێگە نادرێت کەیسەکە بە لاڕێدا ببرێت، تەنها بڕیاری دادگا یەکلایی کەرەوە دەبێت بۆ ئەو کەیسە”.

لەچەند رۆژی رابردوودا، کارمەندێکی هاتوچۆی گەرمیان بەناوی (ئەحمەد عادل) لەکاتی ئەرکدا و لێپێچینەوە لە هاوڵاتیەک دەکات کە سەرپێچی هاتوچۆی ئەنجامدابوو، روبەڕوی هەڕشە دەبێتەوە و کەیسەکەی دەباتە بەردەم داداگا، دواتر تۆمەتبار سکاڵای یاسایی لەسەر کارمەندەکەی هاتوچۆ تۆمار دەکات بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکدا، بەو تۆمەتەش کارمەندەکەی هاتوچوو لەلایەن دادگاوە داوادەکرێت و دواتر بە کەفالەت ئازاد دەکرێت.

بابەتی پێشتر

هەشت ئەفغانی لە ئێران گیانیان لە دەستدا

بابەتی دواتر

سەدر پاشگەزبووەوە و بڕیاریدا بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share