سەركردە عێراقییەكان بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال چی دەڵێن؟

سەركردە عێراقییەكان لە پەیامی تایبەت بە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال رۆڵی مام لە پرسە سیاسی و نیشتمانییەكاندا بەیاد دەهێننەوە.

عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە لە پەیامێكدا بۆ ساڵیادی كۆچی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، یادی رۆڵی نەتەوەیی مام جەلال تاڵەبانی سەرۆکی كۆماری کۆچکردوو دەكەینەوە، ئەو سەركردە نیشتمانپەروەرەی بەهۆی زیرەكیی سیاسی و كۆمەڵایەتی و هۆشیاریی بەرزی، توانی بەرگری لە هەردوو دووانەی (پێكهاتە و نیشتمان) بە یەكەوە بكات بێ جیاكاری و دژایەتیكردن بۆ ئەوەی لەگەڵ چەند تێكۆشەرێك تابلۆیەكی گەورە لەسەر تێكۆشانی عێراقی یەكگرتوو بنەخشێنێت، بۆ بەدیهێنانی ئامانجە گرنگەكە بە دامەزراندنی عێراقێكی نوێ.

دەشڵێت، “سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەردوو بەڕێز بافل و قوباد تاڵەبانی و برایان لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و گەلی كوردی ئازیز بە گشتی دەكەین”.

لای خۆیەوە بەها ئەعرەجی، سەركردە و جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق لە پەیامێكدا دەڵێت، لە حەوتەمین ساڵیادی ماڵئاواییتدا، خودا لێت خۆش بێت مام جەلال تاڵەبانی.

دەشڵێت، “باوك بوویت بەر لەوەی سەرۆك بیت، عێراقییەكی نیشتمانپەروەر بوویت بەر لەوەی كورد بیت، میحوەرێك بوویت بۆ چارەسەری لێكگەیشتن نەك لایەندارێكی ناكۆكی و دووبەرەكی”.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆشدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا رایگەیاند، لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یادی رۆڵە گرنگ و شەرەفمەندانەکانی لە تێکۆشان دژی ستەم و دیکتاتۆریەت و رۆڵی بەرچاوی لەگەڵ کەسایەتی و هێز و حزبە نیشتمانییەکانی عێراق لە بونیادنانی عێراقێكی دیموکراتی و نیشتمانیی دەستووری دەکەینەوە.

دەشڵێت، مام جەلال کاریگەری و جێپەنجەی روونی لە بەهێزکردنی ریزەکان و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەیی لەنێوان گەلەکەمان و چەسپاندن و پێشخستنی چەمکی بەرژەوەندیی نیشتمانیی بەر لە بەرژەوەندی حزبی هەیە، کە تا ئێستاش لە هەموو بوارەکانی کاری سیاسی ئیلهامبەخشە بۆمان.

لە کۆتایی پەیامەکەشدا سودانی جەختیکردووەتەوە، ئەو بنەما و بەهایانەی سەرۆک مام جەلال بەشداربوو لە پەرەپێدانیان، بوونەتە ناونیشان بۆ عێراقێکی سەربەخۆ و بەهێز و بوونەتە دەروازەیەک بۆ خزمەتکردنی رۆڵەکانی گەلەکەمان لە سەرانسەری وڵاتدا.

ئەمڕۆ 3ی تشرینی یەكەم حەوت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق و سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا تێدەپەڕێت.

ئەمڕۆ لەو ساڵڕۆژەدا چەند چالاكی و رێوڕەسمێك لە شارە جیاجیاكاندا ئەنجامدران.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: زیاتر لە 95%ی کارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن تەواوبوون

بابەتی دواتر

زیندانییانی سیاسی بۆ وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکخراوێکی چاودێر لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی باس لە پێشێلکاری بەرامبەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەکات

ڕێکخراوی کوردستان وۆچ، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ڕاپۆرتی مانگانەی سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامڤەر ڕۆژنامەنوسان بڵاوکردەوە و تێیدا باس…
Total
0
Share