ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بڕگەكانی بودجە تاوتوێدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، كۆبوونەوەكانی لیژنەكەیان بەردەوامە بۆ تاوتوێكردنی مادەكانی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 و دەشڵێت، ئەمڕۆ ئەنجومەن بۆ گوێگرتن لە تێبینی پەرلەمانتار و فراكسیۆنەكان كۆدەبێتەوە.

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوامە لەسەر گفتوگۆكانی دەربارەی بەندەكانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەكە ڕایگەیاند، تائێستا 40 مادەی پرۆژەكەیان تاوتوێكردووە و تەنها 17 مادەی ماوە، بەڵام یەكلایان نەكردووەتەوە بەڵكو تەنها گفتوگۆیان لەسەركردووە.

وتیشی، لیژنەكەیان كارەیان دەربارەی بودجە كۆتایی پێنەهاتووە، كاتی پێویست لەبەردەستدایە بۆ كۆتایی پێهێنانی بەر لە پشووی یاسادانان، ئەگەریش كاتی زیاتر پێویست بێت وەرزی یاسادانان درێژدەكرێتەوە.

ڕۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی لەسەر زاری ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد ئەمڕۆ شەممە 16ی كانونی دووەم ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە بۆ وەرگرتنی تێبینی و سەرنجی پەرلەمانتاران لەسەر بڕگەكانی پڕۆژەی بودجە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێنج لیژنەی لاوەكی پێكهێنراوە و كار لەسەر كەمكردنەوەی خەرجی دەكەن لەڕێی دانیشتن لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دەستەكان بۆ پێداچوونەوە بە خەرجییەكان و ئەوانەی دەكرێت كەمكردنەوەیان تیادا بكرێت.

بابەتی پێشتر

وەتسئەپ: تاوەکو مانگی ئایار هەژماری هیچ کەسێک داناخەین

بابەتی دواتر

دوای دابەزینی بۆ سفر هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا جارێکی دیکە بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share