عێراق 22 خاڵی سنووریی نوێی لەسەر هێڵی سفری عێراق – تورکیا کردەوە

فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی عێراق کردنەوەی 22 خاڵی سنووریی نوێی لەسەر هێڵی سفری سنووریی عێراق و تورکیا راگەیاند.

فەرماندەییەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لیوا محمد عەبدولوەهاب، فەرماندەی هێزە سنورییەکان، سەردانی لیوای یەکەمی سنووری کرد، لە پارێزگاری دهۆک لەسەر سنووری عێراق و تورکیا.

راشیگەیاندووە، لە پەراوێزی سەردانەکەدا، 22 بنکەی سنووری نوێ لەسەر هێڵی سفری نێوان عێراق و تورکیا کرایەوە کە رێگاوبانیان بۆ دروستکرا لە کاتێکدا ناوچەکان ناڕێک و سەخت بوون و بۆ یەکەم جارە پاسەوانی سنوورییان بۆ براوە.

باس لەوەشکراوە، جەخت لە گرنگیپێدان بە وریایی و بەهێزکردنی خاڵە سنوورییەکان دەکەنەوە و بەردەوام دەبن لە دابینکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەو مەبەستە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: ئێوارە خۆڵبارین كۆتایی دێت و سبەینێ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ خۆڵبارین لە هەرێمی كوردستان كۆتاییدێت، سبەینێش ئاسمان پەڵەهەور…
Total
0
Share