دوای دابەزینی بۆ سفر هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا جارێکی دیکە بەرزبووەوە

فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکی، ئەمڕۆ شەممە 16ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە لە هەفتەی ڕابردوودا هەرناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بۆ 91 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە.

لە راپۆرتێکدا فەرمانگەی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “تێکڕای هاوردەکردنی نەوت لە هەفتەی ڕابردوودا لە هەشت وڵاتەوە گەیشتووەتە 5.541 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، بەبڕی 866 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە لەکاتێکدا لە هەفتەی پێشووتردا بڕی نەوتی هاوردەکراوە 4.675 ملیۆن بەرمیل بووە”.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “ئەمریکا بە تێکڕای 91 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردەکردووە لە هەفتەی ڕابردوودا، لەکاتێکدا لە هەفتەکانی پێشوودا بڕی نەوتی هاوردەکراوی ئەمریکا لە عێراقەوە دابەزی بۆ سفر”.

“زۆرترین نەوتی هاوردەکراوی ئەمریکا لەهەفتەی ڕابردوودا لە کەنەداوە بووە بە تێکڕای 3.958 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، دوای ئەو مەکسیک دێت بە تێکڕای  600 هەزار بەرمیل، پاشان سعودیە بە تێکڕای 328 هەزار بەرمیل، دوتریش بەرازیل بە 201 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا”، بەپێی ڕاپۆرتەکەی فەرمانگەی وزەی ئەمریکا.

ئەمە لەکاتێکدایە لە بەرواری 8ی کانونی دووەمدا فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئاستی هاوردەکردنی نەوتی عێراق گەیشتووەتە سفر.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بڕگەكانی بودجە تاوتوێدەكات

بابەتی دواتر

دیارترین بێژەری سی ئێن ئێن: واشنتن وەك بەغداد و موسڵی لێهاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share