وەتسئەپ: تاوەکو مانگی ئایار هەژماری هیچ کەسێک داناخەین

کۆمپانیای وەتسئەپ لەبارەی داواکردنی زانیارییە تایبەتییەکانی بەکارهێنەرەوە ڕایگەیاند جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەیان تاوەکو 15ی مانگی ئایار دواخستووە و ڕەتیشیکردەوە تاوەکو ئەوکاتە هەژماری هیچ کەسێک دابخرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمپانیای وەتسئەپ ڕایگەیاند، ئەو بڕیارەی کە سەبارەت بە پێدانی زانیاریی لەبارەی شوێنی بەکارهێنەر و ژمارە تەلەفۆنەکەیەوە وەک مەرجی نوێکردنەوەی ئەپڵیکەیشنی نوێی وەتسئەپ لەسەر بەکارهینەرەکانیان دایاننابوو ڕاگیراوە و لە ئێستادا جێبەجێ ناکرێت.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە بڕیاربوو لە 8ی مانگی شوباتەوە داوای ئەو زانیارییە تایبەتییانە لە بەکارهێنەر بکرێت، هەر بەکارهێنەرێکیش زانیارییەکان نەداتە کۆمپانیاکە هەژمارەکەی دادەخرێت، بەڵام کۆمپانیای وەتسئەپ ئەو بڕیارەی تاوەکو 15ی مانگی ئایار دواخستووە.

وەتسئەپ ڕەتیشیکردووەتەوە هیچ هەژمارێک لە ئێستادا هەڵپەسێردرێت یان بەتەواوی دابخرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە، ئەو داواکارییە نوێیانە هیچ کاریگەرییەک لە نامە تایبەتییەکان ناکات و ئەوەی لە نامەکاندا هەیە تەنها لای بەکارهێنەرەکان خۆیان بە نهێنی دەمێنێتەوە.

هەروەها ڕایگەیاندووە هیچ زانیارییەکی بەکارهێنەرانی وەتسئەپ نادرێت بە کۆمپانیای فەیسبوک و ئەو هەواڵانەی لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە چەواشەکارین و دوورن لە ڕاستییەوە.

کۆمپانیای فەیسبوک لە ساڵی 2014دا بیرۆکەی ئەپڵیکەیشنی وەتسئەپی بەرامبەر بە 19 ملیار دۆلار کڕی و ئێستا بەشێکە لە کۆمپانیای فەیسبوک.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێكی دیكەی ئەمریكا دەستی لەكاركێشایەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بڕگەكانی بودجە تاوتوێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەیەكی ئەڵمانیا چۆڵكرا

پۆلیسی ئەڵمانیا چەند بەشێكی فڕۆكەخانەی فرانكفۆرت-ی داخست بەهۆی گومانكردن لە جانتایەكی كەلوپەلی جێهێڵدراو. میدیاكان بڵاویانكردەوە بینای ژمارە (1)ی…
Total
1
Share