بەرپرسێكی دیكەی ئەمریكا دەستی لەكاركێشایەوە

ئەلێكس ئازەر و دۆناڵد ترەمپ

وەزیری تەندروستیی ئەمریكا دەست لەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشكرد و هۆكارەكەشی بۆ هەڵكوتانەسەر كاپیتۆڵ لە 6ی ئەم مانگە دەگەڕێنێتەوە، وەك ئەوەی میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردوەتەوە.

ئەلێكس ئازەر، وەزیری تەندروستیی ئەمریكا لە نامەی دەست لەكاركێشانەوەكەیدا كە ڕێكەوتی 12ی ئەم مانگەی لەسەرە دەڵێت، “كردەوەكان و ئەو وتارانەی بەدوای هەڵبژاردنەكاندا هاتن، بەتایبەت لە هەفتەی ڕابردوو، مەترسییە بۆسەر شێواندنی پاشخانی ئەم ئیدارەیە”.

دەشڵێت، “هێرشەكان بۆ سەر كاپیتۆل پەلاماردانی دیموكراسییەكمان و، ڕێوشوێنەكانی گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات بوو كە ویلایەتە یەكگرتووەكان یەكەم بوو هێنایە جیهانەوە”.

وەزیری تەندروستی كە لە ساڵی 2017 لەلایەن دۆناڵد ترەمپ-ەوە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانكرا ئاشكراشیكردووە بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و پێویستیی بەردەوام بۆ گەیاندنی ڤاكسین و چارەسەرییەكان بۆ گەلی ئەمریكا و، پێویستی زامنكردنی گواستنەوەی گونجاو بەرەو ئیدارەی بایدن، بڕیاریداوە بەردەوامبێت لە پۆستەكەی تا كۆتایی ئیدارەكە.

پێشتریش ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی ئەمریكا دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەشكرد، دوای ئەوەی بەشێك لە لایەنگرانی ترەمپ لە 6ی ئەم مانگە و لەكاتی ڕاستاندنی بردنەوەی جۆ بایدن-ی سەرۆكی تازە هەڵبژێردراو هەڵیانكوتایەسەر كۆنگرێس (كاپیتۆل)ی ئەمریكا.

بابەتی پێشتر

سوودە ناوازەكانی خواردنی سەروپێ

بابەتی دواتر

وەتسئەپ: تاوەکو مانگی ئایار هەژماری هیچ کەسێک داناخەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەرازیل فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە

فڕۆکەیەکی بچوکی نەفەرهەڵگر لە بەرازیل کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا. میدیاکانی بەرازیل بڵاویانکردەوە، فڕۆکەکە لە ناوچەیەکی…
زیاتر ببینە

كۆمپانیاى تویته‌ر كێشه‌ى وه‌ستانى تۆڕه‌كه‌ى چاره‌سه‌ركرد

كۆمپانیای تویته‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكیه‌وه‌ بۆماوه‌یه‌ك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕاگیراوه‌، به‌ڵام لە ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه‌ ده‌توانن به‌كاری…
Total
0
Share