لە بەرازیل فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە

فڕۆکەیەکی بچوکی نەفەرهەڵگر لە بەرازیل کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی بەرازیل بڵاویانکردەوە، فڕۆکەکە لە ناوچەیەکی گوندنیشینی ناوچەی میناس گیرایس لە باشووری رۆژهەڵاتی بەرازیل کەوتووەتە خوارەوە.

بە وتەی دانیشتووانی سنوورەکە فڕۆکەکە لەکاتی کەوتنەخوارەوەیدا کەوتووە بەسەر دار و درەختی دارستانەکەدا و ژمارەیەک تەرمیش دوای رووەکەدا دۆزراونەتەوە.

رووداوەکە لە کاتێکدابووە کە بارانێکی بەخوڕ ناوچەکەی گرتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت هۆکاری رووداوەکە چی بووە و لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زللــەیەكی ویڵ سمیس هەرای نایەوە
ئۆسكاری 2022 دابەشكرا.. نابیستێك و جێندەرگۆڕاوێك ئۆسكاریان بردەوە

لە شاری لۆس ئەنجلس-ی ویلایەتی كالیفۆرنیا، ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2022 بەڕێوەچوو، ئەمساڵ ئاهەنگەكە بە ئۆنلاین بەڕێوەنەچوو و…
Total
0
Share