شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت

وێنە: ئەرشیف

بەمەبەستی رێكخستنەوە و كاری قیرتاوكردن رێگایەكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت و داوا لە شۆفێران دەكرێت شەقامەكانی دەوروبەر بەكاربهێنن.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، لە كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆوە شەقامی بەردەم شوقەكانی دەروازە و پارێزگای سلێمانی بەربەست دەكرێت.

دەشڵێت، داخستنەكە بە مەبەستی رێکخستنەوەی شەقامەكەیە لەگەڵ شەقامی خزمەتگوزاریی شارێی پێشمەرگە.

داواش لە هاوڵاتییان دەكات شەقامەکانی دەوروبەر بەکاربھێنن تا لە نزیكترین ماوەدا کارەکە تەواودەبێت.

بابەتی پێشتر

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

بابەتی دواتر

بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خوێندکاران دەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share