بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خوێندکاران دەرکرا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی خولی سێیەم بۆ ئەو خوێندکارانە دەرکرد کە لە تاقیکردنەوەی خولی دووەم سەرکەوتوو نەبوون.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنەکەیان رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی خولی سێیەمی تاقیکردنەوەکان بۆ ئەو خوێندکارانە دەرکرد کە لە خولی دووەم بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 سەرکەوتوو نەبوون.

بەپێی بەیاننامەکە، بڕیارەکە خوێندکارانی پۆلی سێیەمی ناوەندی دەگرێتەوە لەگەڵ سێ وانەی پۆلی شەشەمی ئامادەیی.

لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتووە، “بڕیارەکە ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە بەهۆی فێڵکردنەوە شکستیان هێناوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەتی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڕیاری نوێیدا

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەنگیدا لەسەر پەسەندكردنی راسپاردەی كۆبوونەوەی هاوبەشی دوێنێی…
Total
0
Share