دەوامی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دەستیپێکردەوە

لە بەیانی ئەمڕۆوە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی چوونەتەوە سەر کارەکانیان و دەوامی ئاسایی دەستیپێکردووەتەوە.

ئاسۆ بارام بەڕێوەبەریی هاتوچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوێنێ یەکشەممە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان کار کردنیان راگرت، دوای گەیاندنی دەنگیان چوونەوە سەر کارەکانیان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ دەوام بە شێوەیەکی ئاسایی دەستیپێکردووەتەوە و هەر هاوڵاتییەک سەردانی کردبین کارەکانمان بە باشترین شێوە بۆ راپەڕاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەبەرئەوەی بەشێکی ئەندامانی لیژنەی باڵای کۆرۆنا لە بەغدادان ناتوانین کۆببینەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ئاشکرای کە هەفتانە بەدواداچوون بۆ دۆخی کۆرۆنا دەکەن و…
Total
0
Share