قوباد تاڵه‌بانى به‌ڵێنه‌كه‌ى بۆ كورته‌باڵاكان جێبه‌جێكرد

سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، قوباد تاڵه‌بانى بەڵێنی ‏دروستكردنی یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ ئەو توێژە هێنایە دی.‏

عومەر جەبار سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌ سەردانی ‏قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و گفتوگۆیان لەباره‌ى ‏ڕەوش و ژیانی کورتەباڵاکان كرد. ‏

سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووە، قوباد تاڵه‌بانى ئەو بەڵێنەی بە ‏کۆمەڵەی کورتەباڵاکانى دابوو، هێنایەدی، بۆ درووستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ‏کورتەباڵاکان.‏

جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم وەک ھەمیشە پشتگیری و ‏پشتیوانیی خۆی بۆ داخوازی و داواکارییەکانی کۆمەڵەی کورتەباڵاکان دووپاتکردەوە .‏

بابەتی پێشتر

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەدەكات: كاتی ئەوە هاتووە ئامرازی دیكە دژی ئێران بەكاربهێنرێت

بابەتی دواتر

وردەكاریی قۆرخكاریی بازاڕی سووتەمەنی لە هەولێر خرایە بەردەم مەسرور بارزانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share