ئەمریکا هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەگەر پێویست بکات ئامادەن چەند هەزار سەربازێک رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن.

سابرینا سینگ وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، ئەمریکا ئامادەیە چەند هەزار سەربازێک رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات بە مەبەستی پاراستنی ئەمنیەتی ئیسرائیل و بەرگرییکردن لێی ئەگەر پێویست بکات.
وتیشی، ناردنی هێزەکە فڕۆکەی شەڕکەر و سەربازیی پێویست دەگرێتەوە.

ئەم لێدوانانەی ئەمریکا لە کاتێکدایە ئیسرائیل لە رێگای وشکانییەوە پێشڕەوی بۆ خاکی لوبنان کردووە و ژمارەی هێزەکانی لە ناوچەکە بۆ 43 هەزار سەرباز زیادکردووە.

بابەتی پێشتر

دوا زانیاری لەسەر مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆی فەرمانبەرانی هەرێم

بابەتی دواتر

ئەستێرەیەکی سەردەمی زێڕینی بەرشەلۆنە بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share