ئەڵمانیا کەسێکی دەستگیرکرد کە پلانی بۆ ئەنجامدانی هێرشی بایۆلۆجی داناوە

پۆلیسی ئەڵمانیا پیاوێکی ئێرانی و کەسێکی دیکەی دەستگیرکرد کە بە پلاندانان بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لەو وڵاتە بە بەکارهێنانی چەکی بایۆلۆجی تۆمەتبار کراوە.

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، دەستگیرکراوەکە بەنیازە “سیانید” و “ریسین” لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەی کاسترۆپ-روکسێل بەکاربهێنێت، کە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەڵمانیاوە.

ئەو گەنجە ئێرانییە تەمەن 32 ساڵە لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا بە تۆمەتی ئامادەکاری بۆ هێرشی تیرۆریستی دەستگیرکراوە، بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس و داواکاری گشتی لە دوسلدۆرف.

بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی داواکاری گشتی و پۆلیسی مۆنستەر، هەڵیانکوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو کەسە بەهۆی ئەگەری بوونی “ماددەی مەترسیدار” کە مەبەست لێی ئەنجامدانی هێرش بووە.

لێکۆڵەرەوان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو ئێرانییە “گومان دەکرێت کردەیەکی توندوتیژیی جددیی ئامادە کردبێت کە هەڕەشە لە ئاسایشی دەوڵەت دەکات بە دابینکردنی” سیانید” و “ریسین” بە ئامانجی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی، ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا کەسێکی دیکە دەستگیرکراوە.

داواکاری گشتی ڕایگەیاندووە کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تۆمەتباری سەرەکی لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە ئامادە بێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “بیڵد”، دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هۆشدارییەکیان لە دەزگایەکی هەواڵگریی بیانی وەرگرتووە سەبارەت بە هەڕەشەی هێرشی “بۆمبی کیمیایی و بایۆلۆجی”.

بابەتی پێشتر

پلاندادانی عێراق: رێژەی هەژاری گەیشتووەتە 25%

بابەتی دواتر

ئەو پزیشکەی سێ ژن و 60 منداڵی هەیە بەدوای ژنی چوارەمدا دەگەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share