کەشتییەکی ئاسمانی 21 تۆنی چینی بەر زەوی دەکەوێت

سەرەڕای ئەوەی کەشتی ئاسمانی 5B Y2ی چینی بە سەرکەوتووی هەڵدرایە بۆشایی ئاسمان، بەڵام لەوێ لە ژێر کۆنترۆڵی ناوەنددا دەرچووە و لەماوەی چەند ڕۆژێکی داهاتوودا دەکەوێتە سەر زەوی.

بڕیاربوو کەشتییە ئاسمانییەکە ببێتە ناوەندێکی بۆشایگەری چینی لە دەرەوەی زەوی و چەند بۆشایگەرێک لەوێ نیشتەجێ بکرێن، بەڵام نەتوانراوە لە خولگەکەی لە دەرەوەی زەوی جێگیر بکرێت.

لەبارەی شوێنی کەوتنەخوارەوەی کەشتییەکە، ئەگەرچی نازانرێت بە وردی لە کوێ دەکەوێتە خوارەوە، بەڵام بە پێی پێشبینی زانا چینییەکان کەشتییەکە دەکەوێتە یەکێک لە زەریا گەورەکانی زەوییەوە.

موشەکی 21 تەنی چینی دوایی هەڵدانی سەرکەوتووانەی و سورانەوی بەدەوری زەوی بەلام بەهۆی چەند کێشەیەک نەتوانرا لە خولگە جێگیر بکرێت بەم زووانە دەةوێتە خوارەوە، هەر چەندە بە دروستی نازانرێت لە کوێ دەکەوێت بەلام زانایانی چینی ڕایانگەیاند دەکەوێتە نێو ئۆقیانوس، بەلام مەترسیەکە

لەبارەی کاتی کەوتنە خوارەوەی کەشتییە ئەسمانییەکە زانیارییەکان بەو شێوازەن کە لە چەند ڕۆژی ئایندەدا دەکەوێتە سەر زەوی.

بابەتی پێشتر

حکومەتی ئێران هاوڵاتییەکی خۆی بە 400 ملیۆن پاوەن بە بەریتانیا دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی لێكۆڵینەوە لە كەیسێكی ئیفلیجبوون دەكات، تا بزانرێت پەیوەندیی بە ڤاكسینەوە هەیە یان نا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن مەرجی بۆ ئێران دانا

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، سزاكانی سەر ئێران لانابرێن تا ئەو كاتەی ئەو وڵاتە ڕێز لە پابەندییەكانی خۆی نەگرێت لە…
Total
0
Share