ئەستێرەیەکی سەردەمی زێڕینی بەرشەلۆنە بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت

ماڵپەرە وەرزشییەکان بڵاویانکردەوە، ئەندرێس ئینێستا، ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسای ئیسپانی و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بڕیاری وازهێنانی یەکجاری لە تۆپی پێ داوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، وازهێنانی ئەندرێس ئینێستا لە 8ی ئەم مانگەدا دەبێت، دیاریکردنی رۆژی وازهێنانەکەش پەیوەندیدارە بە ژمارەی سەر تیشێرتەکە کە پێوەی دەناسرایەوە.

ئەستێرەکە تەمەنی گەیشتووەتە 40 ساڵ، لەماوەی ژیانی وەرزشیدا لە هێڵی ناوەند یاریکردووە و یەکێک بووە لە ئایکۆنە دیارەکانی سەردەمی خۆی، کۆتا یانەی کە پەیوەندی پێوەکرد، یانەی ئیماڕاتی ئیماڕت بوو کە لە مانگی حوزەیرانەوە بەجێیهێشت.

زیاتر لە 400 یاری لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە ئەنجامداوە و 29 نازناوی لەگەڵیان بردووەتەوە، رۆڵی سەرەکی هەبووە لە نەخشەکانی پیپ گواردێلای راهێنەری ئەو کاتی بارسادا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گواردیۆلا پاریسی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە و یەکەم بلیتی ئیستانبوڵی بڕی

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر سیتی ڕوبەڕووی پاریس سان جێرمان بووەوە…
Total
0
Share