ئالینا ڕومانوڤسکی، ئەو ژنەی باڵیۆزی داهاتووی ئەمریکایە لە عێراق

بەپێی چەند زانیارییەک کە لە کۆشکی سپییەوە بڵاوکراونەتەوە ئیدارەی جۆ بایدن، ئالینا ڕومانوڤسکی وەک باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە عێراق دەستنیشانکردووە.

ڕومانوڤسکی، کە وەک بە ناوەکەیدا دەردەکەوێت خەڵکی ئەمریکا نییە، بەڵکو باوکی لە پۆڵەنداوە کۆچی بۆ ئەمریکا کردووە و لەوێ لەگەڵ ژنێکی کەنەدیدا هاوسەرگیرییان کردووە، واتە ژنە کەنەدییەکە دایکی ڕومانوڤسکی بووە.

ئالینا لە ساڵی 2019دا بە دەنگی پێویستی کۆنگرێس بووە باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وڵاتی کوەیت، ئەمەش لەسەر بنەمای کار و ئەزموونی پێشووتری ڕومانوڤسکی بوو.

ڕومانوڤسکی دکتۆرای لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکاندا هەیە لەهەمان بواری کاری خۆیدا بڕوانامەی زانکۆی شیکاگۆی هەیە.

لەگەڵ ئەو بڕوانامانەشدا ئالینا لە زانکۆی تەلئەڤیڤ لە ئیسرائیل خوێندوویەتی و ئێستا جگە لە ئینگلیزی دەتوانێت بە فەرەنسی و عەرەبی و عیبریش قسەبکات.

ڕومانوڤسکی لە چوار دەیەی ئەزموونی ژیانیدا کاری بۆ ئیدارەکانی ئەمریکا کردووە و بەشێکی زۆری کارەکانی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک بووە، ئەمەش هۆکارێکی دیکەی پێدانی پۆستەکانی بووە لە کوەیت و عێراق.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی دەربەندیخان تۆمەتبارێکی لەکاتی بریندارکردنی کەسێکدا دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

ئەمریکا دڵنیایی پاراستن دەداتە ئیسرائیل

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشكنینی پزیشكی بۆ بایدن دەكرێت

كۆشكی سپی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، پشكنینی پزیشكیی ساڵانە بۆ جۆ بایدن دەكرێت و لەكاتێكی دواتردا ئەنجامەكەی رادەگەیەندرێت. كارین جان…
Total
0
Share