بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمشەو لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمەباران دەبارێت و لە سنووری ئیدارەی راپەڕین هەندێک کات ئەگەری تاوەباران و برووسکە هەیە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممەوە دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و لەکاتەکانی شەودا لەناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم نمەباران دەبێت کە بەتایبەتى لەسنوورى ئیدارەى راپەرین، هەندێک کات دەگۆرێت بۆ تاوەباران و بروسکە بە شێوەی بچربچر .
لەبارەی کەشوهەوای سبەی چوارشەممەوە دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچەى شاخاوى ئەگەرى نمەباران هەیە و پلەکانی گەرمی بە رێژەی سێ بۆ چوار پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.
باس لەوەشکراوە، لە هەندێک کات لەناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەتى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و (ناوچەکانی گەرمیان) ئەگەری چالاکبوونی با هەیە بۆ 40 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا.