داوایەك بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی پێشكەشی دادگای فیدراڵی كرا

لۆگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان

بە تۆمەتی یاخیبوون لە دەستوور داوایەك دژ بە پارتی دیموكراتی كوردستان لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تۆماركرا و داوای هەڵوەشاندنەوەی پارتەكە دەكرێت.

سكاڵاكە لەلایەن پارێزەری ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بۆ دادگاكە بەرزكراوەتەوە و تیایدا پارتی تۆمەتباركراوە بەوەی پابەندنییە ‏بە دەستووری عێراقەوە و لە پرۆسەی سیاسیی عێراق لایداوە، هەروەها بڕیارەكانی ‏دادگای فیدراڵیی جێبەجێ نەكردووە.‏

سكاڵاكە، كە دژی هەریەكە لە د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ‏ئەنجومەنی نوێنەران تۆماركراوە، ناوەڕۆكەكەی پەیوەستە بە هەنگاوەكانی پارتی و داوایكردووە هەر كاندیدێكی ئەو حزبە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و پۆستەكانی دیكە لە حكومەت و پەرلەمان ڕەتبكرێتەوە.

ناوەرۆكی سكاڵاكە كە لەلایەن بەشێك لە میدیا عێراقییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە تیایدا ناوی پەرلەمانتارەكە شاردراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share