بومەلەرزەكەی باكووری كوردستان بێ زیان بووە

كاریگەری زەمین لەرزەیەك لەسەر بیناكانی شاری ئزمیر لە 3ی تشرینی دووەمی 2020

بومەلەرزەیەكی بەهێز چەند ناوچەیەكی لە باكووری كوردستان گرتەوە و دەستەی ئیدارەی كارەسات و فریاگوزاری توركیاش ڕایدەگەیەنێت، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی ئەوتۆی نەبووە.

دەستەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی كانونی یەكەم ئاشكرایكرد، بومەلەرزەكە بە گوڕی 5.3 پلە بووە و ڕۆژهەڵاتی وڵاتی گرتووەتەوە و بەپێی میدیاكان لەلایەن دانیشتووانی مەلاتیا و دیاربەكر و شانلی ئۆرفاوە هەستیپێكراوە.

لای خۆیەوە سەنتەری تۆماری بومەلەرزەی ئەوروپی ئاشكرایكرد كە بومەلەرزەكە لە قوڵایی دوو كیلۆمەتر و لە دووری 109 كیلۆمەتر لە دیاربەكرەوە ڕویداوە.

لە تویتێكیشدا سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند، “تائێستا هیچ هەواڵێكی نەرێنی نەگەیشتووە. تیمەكانمان بەمەیدانی درێژە بە كارەكانیان دەدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share