لەدوای لوبنان شەڕ گەیشتە وڵاتێکی دیکە

لەدوای ئەو هێرشە مووشەکییانەی چەند رۆژێکە ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان دەستیپێکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چەند ئامانجێکی لە یەمەن پێکا.

میدیاکانی یەمەن بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بە مووشەک هێرشیکردووەتە سەر چەند شوێنێکی مەدەنی لە پارێزگای حەدیدیە.

ئاشکراشیانکرد، هێرشەکان بۆ سەر کۆگای نەوت و وێستگەی کارەبا و بەندەری حەدیدییە بوون و بەهۆیانەوە لایەنی کەم چوار کەس کوژران و 40 کەسی دیکەش برینداربوون.

لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی یەمەن بڵاویکردەوە، ئەم هێرشە بەبێ تۆڵە تێناپەڕێت.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

عێراق 118 رووفاتی بێسەروشوێنبووانی شەڕی هەشت ساڵەی رادەستی ئێران کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share