سوریا.. لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا سەربازێک کوژرا

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ئیسرائیل پێگە سەربازییەکانی دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە سەربازێکی سوری کوژراوە.

ئاژانسی “سانا”ی فەرمیی سوریا لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ڕایگەیاند، لەئەنجامی بۆردوومانکردنی ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشق، سەربازێکی سوری کوژراوە و پێنجی دیکە برینداربوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتژمێر 1:15 خولەکی بەرەبەیاندا مووشەکەکان ئاراستەی ناوچەی جۆلان کراون و هەندێک ناوچەی دەوروبەری دیمەشقیشی گرتووەتەوە.

بەپێی میدیای فەرمیی ئەو وڵاتە سەرەڕای کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی پێنجی دیکە زیانی ماددیی زۆریش بەو ناوچانە گەیشتووە.

سەرچاوە سەربازییەکە دەڵێت، “دژە مووشەکەکانمان وەڵامیان داونەتەوە هەندێکیان لە ئاسماندا تەقیونەتەوە”.

تەلەڤیزیۆنی فەرمیی سوریا ڕایگەیاند، لە هێرشەکەدا زیان بەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتووە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان زەرەرمەندبوون.

لەلایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، “شوێنی مووشەکەکانی سوریامان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەمان ئەوەش دوای ئەوەی موشەکێکی دژە فڕۆکە لەو ناوچەیەوە بەئاراستەی ئیسرائیل تەقێنراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: پرۆسەی گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق کۆتاییهات

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا، گواستنەوەی چـ.ـەکدارانی دەستگیرکراوی د،ا،عـ.ـ ـشی لە سوریاوە راگەیاندووە. سێنتکۆم لە بەیاننامەکەدا…
زیاتر ببینە

بلومبێرگ: ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێـ.ـران لە ئارادایە

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێـ.ـران ئەگەرێکی کراوەیە و ئامادەکارییەکان بۆی بەردەوامن. ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە، “گەورە…
زیاتر ببینە

سعودیە بەهۆی بردنەوەكەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەوە پشووی راگەیاند

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی سعودیە لە یەكەم یاری مۆندیالدا سەركەوتنێكی چاوەڕواننەكراوی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرۆكایەتیی مێسی ئەنجامدا، ریاز…
Total
0
Share