پنتاگۆن روونكردنەوەیەك لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی توركیا بڵاودەكاتەوە

پنتاگۆن روونكردنەوەیەكی لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی توركیا لە سوریا بڵاوكردەوە دەڵێت، “درۆنەكە لە هێزەكانمان نزیكبووەوە بۆیە بڕیاری خستنەخوارەوەی دراوە”.

پات رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، پێشتر داوامان لە توركیا كردووە كە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكاندا لە سوریا هەماهەنگیمان لەگەڵدا بكات و ئەمڕۆش درۆنەكەی توركیا لە هێزەكانمان نزیكبووەوە بۆیە بڕیاری خستنەخوارەوەی دراوە.

وتیشی، “نامانەوێت لە شەڕی دژی تیرۆردا هیچ ئاستەنگێكمان بۆ دروستبێت”.

جێی ئاماژە بۆكردنە، روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، فڕۆكەكە لە جۆری (بەیرەقدار)ی توركی بووە و بەیانیی ئەمڕۆ پاش نزیكبوونەوەی لە ئاسمانی بنكەی (تەل بیدر)ی ریفی حەسەكە، لەلایەن هاوپەیمانانەوە خراوەتە خوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێك لەو كۆمپانیایەی گرێبەستەكەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردووە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

كۆمپانیای وێسترن زاگرۆس كە لە ئەمریكا گرێبەستی وزەی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان واژوو كرد راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و وردەكارییەكەی…
Total
0
Share