ماکرۆن و ترەمپ سەرپەرشتی ئاگربەستی ئیسرائیل و لوبنان دەکەن

لوبنان

چاوەڕواندەکرێت ئاگربەست لە لوبنان رابگەیەندرێت و هەر یەکە لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا سەرپەرشتی بکرێت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت لەماوەی داهاتوودا، ئاگربەست لەنێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل رابگەیەندرێت کە ماوەی چەند مانگێکە شەڕ و ئاڵۆزییەکانیان لە بەشێک لە خاکی لوبنان بەردەوامی هەیە.
هاوکات پێشبینی دەکرێت، پرۆسەی ئاگربەستەکە، ‏لەلایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆکی داهاتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و ئیمانوێڵ ماکرۆن ‏سەرۆکی فەڕەنساوە سەرپەرشتی بکرێن.‏

لەم بارەیەوە ووتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی لە کۆشکی سپی رایگەیاند، لە ئاگربەست ‏زۆر نزیکین، بەڵام تا ڕوونەدات، ناتوانین 100% لێی دڵنیابین.‏

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان ئیسرائیل و گرووپە ‏چەکدارەکانی حیزبووڵڵای لوبنان بەردەوامە و لایەنەکانی ناوچەکەش چاویان لە ‏ئاگربەستی نێوان دوو لایە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەرعا.. بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لە پاكەتێكی شیرینیدا دانرابوو ژمارەیەك منداڵ بریندار بوون

سێ منداڵ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لە پاكەتێكی شیرینیدا دانرابوو، برینداربوون. بەگوێرەی ئاژانسی سانای سوری، ئەمڕۆ شەممە…
Total
0
Share